شۆڕش حاجی: به‌شداری له یه‌که‌مین‌ كۆبوونه‌وه‌ی خولی نوێی په‌رله‌مانی عێراق ناكه‌ین

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌ندامێكی خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ئاشكرای كرد: هیچ یه‌ک له‌ كاندیده‌ ده‌رچوووه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌شداری له‌ كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌می خولی نوێی په‌رله‌مانی عێراق ناكه‌ن ئه‌وه‌ش وه‌كوو ناڕه‌زاییێک به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌موو ساخته‌كارییه‌ی له ‌پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردندا ئه‌نجام درا.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، د. شۆڕش حاجی ئه‌ندامێكی خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ڕای‌گه‌یاند: ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 3ی ئه‌یلوول کاندیدە دەرچوووە ئازا و دڵسۆزەکانی گۆڕان له‌سه‌ر بڕیاری بزووتنه‌وه‌که‌یان به‌شدار نابن له‌ سوێندخواردنی په‌رله‌مانتاره‌ ده‌رچوووه‌کانی عێراق."

ناوبراو وتیشی: هۆکاری سه‌ره‌کی باوه‌ڕ نه‌بوونی ئێمه‌یه‌ به‌ ئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژاردنه‌که ‌و بوونی ئه‌و ته‌زویره‌ گه‌وره‌یه‌یه‌ که‌ ئێمه‌ وه‌ک گۆڕان هه‌موو شه‌قامی عێراقی و پرۆسه‌ی سیاسیمان لێخسته‌ جموجۆڵ و دووباره‌ ئێمه‌ "تانه‌مان داوه‌ له‌ ئه‌نجامه‌کانی کۆتایی که‌ بڕیار بوو کۆی سندوقه‌کان ئه‌ژمار بکرێنه‌وه‌ نه‌ک ته‌نها هه‌ندێک سندوق."

ئه‌ندامه‌كه‌ی خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندنی گۆڕان ئاماژه‌شی به‌وه ‌کرد: هۆکارێکی دیکه‌ ئه‌وه‌یه‌ ئێمه‌ ئاگاداری ئه‌و ئیتیفاقیه‌ ژێربه‌ژێره‌ نین که‌ بۆ ئه‌مڕۆ کراوه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک و دوو جێگری سه‌رۆکی په‌رله‌مان و گۆڕانیش ناچێته‌ ناو هاوکێشه‌یێکه‌وه‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌ نه‌ته‌وه‌یییه‌کانی گه‌لی کوردستانی تێدا ناڕوون بێت.

سه‌رچاوه‌: KNN

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 37781

Your Comment

You are replying to: .
captcha