بەغدا ئەرکی خۆی بەرامبەر کەسوکاری ئەنفال کراوان جێبەجێ نەکردووە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نێچیرڤان بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە یادی 30 ساڵەی ئەنفالی بادینان رایگەیاند: بەغدا ئەرکی خۆی بەرامبەر کەسوکاری ئەنفال کراوان جێبەجێ نەکردووە و داواش لە حکوومەتی عێراق دەکات ئەرکی دەستووریی، یاسایی و ئەخلاقی بەرامبەر کەسوکاری ئەنفال و کیمیاباران جێبەجێ بکات و قەرەبووی ماددی و مەعنەوییان بکاتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نێچیرڤان بارزانی لە یادی 30 ساڵەی ئەنفالی بادیناندا سەردانی دهۆکی کرد و لە بەردەم قوربانییەکان و کەسوکار و کونسڵی وڵاتاندا رایگەیاند: دادگای باڵای فیدراڵی عێراق ئەنفالی کوردستانی بە جینۆساید و کۆمەڵکوژی ناساندوە، دەبێت حکوومەتی بەغدا پابەندی بڕیارەکە بێت و بە ئەرکی خۆی هەستێت و قەرەبووی زیان لێکەوتووانی کوردستان بکاتەوە.

شایانی باسە لە 25ی ئاب تاوەکوو 6ی ئەیلوولی ساڵی 1988 دوای ئەوەی شەڕی ئێران و عێراق کۆتایی هات، پێنج فەیلەقی سەربازنی عێراقی گەورەترین ئۆپەراسیۆنی سەربازییان دژی بادینان ئەنجام دا، لە گوند و ناوچەکانی سنووری دهۆک، زاخۆ، ئامێدی و شێخان خەڵکی ناوچە موسڵمان، ئێزدی و مەسیحی نشینەکانیان کردە ئامانج و دەستیان لە هیچ کەسێک نەپاراست.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 37769

Your Comment

You are replying to: .
captcha