به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- له‌ ھه‌ولێر شاندی پارتی به‌ سه‌رۆکایه‌تیی نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ ھاوپه‌یمانی بۆ دیموکراسی و دادپه‌روه‌ری کۆ بوونه‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له‌ کۆنگره‌یێکی ڕۆژنامه‌وانییدا نێچیرڤان بارزانی جێگرى سه‌رۆکى پارتى ڕایگه‌یاند: کۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ھاوپه‌یمانی و لایه‌نه‌کانی‌تریش بۆ ئه‌وه‌ بوووه‌ کۆده‌نگییێک دروست بکه‌ن له‌باره‌ی چوونی کورده‌وه‌ بۆ به‌غدا.

نێچیرڤان بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد: وه‌ک بنه‌ما کۆده‌نگییێک له‌ نێوان حزب و لایه‌نه‌کاندا ھه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی کورد به‌ یه‌کڕیزی بچێته‌ به‌غدا به‌ڵام میکانیزمی ئه‌و چوونه‌ بۆ به‌غدا دواتر قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌کرێت.

سه‌باره‌ت به‌ ئه‌نجامدانی ھه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستانیش وتی: "کۆمیسیۆن له‌ %٩٥ ڕێکاره‌ ھونه‌رییه‌کانی ھه‌ڵبژاردنی ته‌واو کردوووه‌ و ھیچ حزبێکیش به‌ فه‌رمی داوای له‌ حکوومه‌ت نه‌کردوووه‌ ھه‌ڵبژاردن دوابخرێت وھیوادارن ھه‌ڵبژاردن به‌ شێوه‌یێکی ئارام به‌ڕێوه ‌بچێت."

به‌رھه‌م ساڵحیش سه‌رۆکی ھاوپه‌یمانی بۆ دیموکراسی و دادپه‌روه‌ری ڕای‌گه‌یاند: ئێمه‌ سه‌رقاڵی ڕێکخستنه‌وه‌ی ھاوپه‌یمانین و به‌شداری له‌ ھه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان ناکه‌ین که‌ له‌ ٣٠ی ئه‌یلوولدا به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

سه‌رچاوه‌: ئێن ئاڕتی

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 37768

Your Comment

You are replying to: .
captcha