غیاس سوورچی: هێزێکی چه‌کداری نوێ له‌ پارێزگای مووسڵ پێکدێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- حكوومه‌تی عێراق ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر دامه‌زراندنی هێزێكی نوێی چه‌كدار له ‌سنووری پارێزگای نه‌ینه‌وا ده‌رده‌بڕێت كه‌ ژماره‌یان 5 هه‌زار كه‌سه‌ و به‌رپرسێكی یه‌كێتیش ڕایده‌گه‌یه‌نێت: هێزه‌كه‌ بۆ پاراستنی ئه‌منییه‌تی ئه‌و پارێزگایه‌ پێكده‌هێنرێت و كوردیش به‌شداری تێدا ده‌كات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، غیاس سورچی وته‌بێژی مه‌ڵبه‌ندی نه‌ینه‌وای یه‌كێتی به‌ SNNی ڕاگه‌یاند: دوای هاتنی داعش و داگیركردنی پارێزگای نه‌ینه‌وا، زیاتر له‌ 10 هه‌زار فۆرمی داواكاری بۆ دروست كردنی هێزی چه‌كدار له‌لایه‌ن هۆزه‌كانی ئه‌و پارێزگایه‌ ڕه‌وانه‌ی حكوومه‌تی عیراق كرا به‌ڵام ئێستا و دوای كشانه‌وه‌ی حه‌شدی شه‌عبی حكوومه‌ت هاتۆته‌ سه‌ر هێڵ بۆ دامه‌زراندنی هێزی چه‌كدار به‌تایبه‌ت كه‌ بۆشایی ئه‌منی دروست بوووه‌.

به‌رپرسه‌كه‌ی یه‌كێتی سه‌باره‌ت به ‌پێكهاته‌ی هێزه‌كه‌ش وتی: "جگه‌ له ‌عه‌ره‌ب و توركمان، خه‌ڵكی ناوچه ‌و عه‌شیره‌ته‌ كورده‌كانیش ده‌گرێته‌وه‌ و ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر دامه‌زراندنی 5 هه‌زار چه‌كدار له‌لایه‌ن حكوومه‌تی عێراق دراوه‌".

غیاس سوورچی ده‌شڵێت: "له ‌نه‌ینه‌وا بۆشایی ئه‌منی دروست بوووه‌ و بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه‌ش ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر دروست كردنی ئه‌و هێزه‌ نوێیه‌ دراوه‌ كه‌ له‌سه‌ر‌ بنه‌مای پشكی حزبی نابێت به‌ڵكوو له ‌چوارچێوه‌ی سوپای عێراق كار ده‌كه‌ن".

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 37766

Your Comment

You are replying to: .
captcha