بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ماجید شەنگالی لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵدەریی مەعلوومەدا وتی: هەر دوو حیزبی پارتی و یەکێتی کە بڕیار بوو بەمەبەستی گفتوگۆ لەبارەی پێکهێنانی گەورەترین فارکسیۆن سەردانی بەغدا بکەن سەردانەکەیان خرایە ڕۆژی شەممە.
شەنگالی وتیشی شاندەکە لە ژمارەیێک سەرکردەی هەر دوو حیزبەکە پێکهاتووە و بڕیارە ئەو شاندە لەبارەی داخوازیی کورد و جێبەجێ کردنی یاسای پەیوەست بە ناوچە جێناکۆکەکان و هەروها پێکهێنانی گەورەترین فراکسیۆنی پەرلەمانی گفتوگۆ بکەن.
شایانی باسە ئیئتیلافی سائیروون کە لە لایەن سەرۆکی ڕەوتی سەدرەوە پشتگیرییان لێدەکرێت پێشتر ڕایگەیاندبوو کە سەردانەکەی شاندی کوردستانی بۆ بەغدا فارکسیۆنی گەروەی پەرلەمانی عێراق دیاری دەکات.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment