بەپێی هەواڵی کوردپرێس، موقته‌دا سه‌در له توویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی نووسیویه‌تی: "پشتیوانیی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش بۆ ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق و په‌سه‌ند كردنی پاكی به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی بڵێن له بواری ته‌كنیكییه‌وه هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشوتری تێپه‌ڕاندووه، وێنه‌یەكی جوانی دیموكراسی عێراقی له‌لایه‌كه‌وه، له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه هیوا ده‌به‌خشێت به‌لایه‌نه‌كان كه بانگه‌شه‌ی ساخته‌كاری ده‌كه‌ن".
موقته‌دا سه‌در ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو، "ڕاكێشانی وڵات بۆ ناو ئاژاوه و نائارام كردنی ئاشتیی هاوڵاتیان، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه بڕوایان به‌ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن نییه، زیاتر دیمه‌نی سیاسی و دۆخی ئه‌منی وڵات ئاڵۆز ده‌كات، تێڕوانینێكی نه‌رێنیان پێ ده‌به‌خشێت كه نابێت زیاتر درێژه بكێشێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، "نابێت فشار بخرێته سه‌ر كۆمسیۆنی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان و كاری دادوه‌ری و دادگای فیدڕاڵی یان ده‌ستوه‌ردان له‌كاره‌كانیان بكرێت، به‌ڵكوو پێویسته كه‌شێكی ئارام دروست بكرێت بۆئه‌وه‌ی كۆمسیۆن به‌دواداچونه‌كانی بكات و كاره‌كانی به‌باشی راپه‌ڕێنێت".
موقته‌دا سه‌در باسی له‌وه‌ش كردووه، "با هه‌مووان بزانن كه دان نه‌نان به ئه‌نجامه ئه‌لیكترۆنییه‌كان زیان به عێراق و خه‌ڵكه‌كه‌ی ده‌گه‌یه‌نێت كه ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندی به ئاسایش و سه‌قامگیرییه‌وه هه‌یه".
Your Comment