سەردانكردنی ئۆجەلان بۆ دیموكراتی بوونی توركیا زۆر گرنگە

بەشی تورکیا- پەروین بوڵدان، هاوسەرۆكی گشتیی پارتی دیموكراتی گەلان رایگەیاند: سەردان بۆ لای ئۆجەلان هەم بۆ دیموكراتی بوونی توركیا و هەم بۆ قەیرانی ڕۆژهەڵاتی ناوین زۆر گرنگە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پەروین بوڵدان لەمیانی كۆنگرەیێكی رۆژنامەوانیدا وتی: " ئۆجەلان ڕۆڵێكی گەورەی لە ئەستۆ گرتبوو لە پێناو ئاشتیی توركیا و چارەسەریی دیموكراتیانەی كێشەی كورد".

بوڵدان وتیشی "لە ساڵی 2011 تا 2015 ئەو ئاشتییەی پێشكەوت بۆ ئایندەی توركیا قۆناغێكی نوێ بوو، من وەک كەسێک كە زۆرترین دیدارم لەگەڵ ئۆجەلان ئەنجام داوە لە دوای 2015 گۆشەگیری دەستی پێكردووە و بەردەوامیشە".

ناوبراو ڕوونیشی كردەوە ئۆجەلان و كاربەدەستانی دەوڵەت 3 ساڵ لەسەر مێزێک دانیشتن و بۆ ئایندەی توركیا گفتوگۆیان كرد، بەڵام ئێستا ئۆجەلان لە ژێر گۆشەگیرییێكی تونددایە، پێویستە بەزووترین كات كۆتایی بە گۆشەگیركردنی ئۆجەلان بهێنرێت و بەپەلە دیداری لەگەڵ ئەنجام بدرێت".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 37686

Your Comment

You are replying to: .
captcha