فراكسیۆنەكانی یەكێتیی و پارتی: فشار هەیە بۆ دواخستنی هەڵبژاردنی پەڕلەمان

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- فراكسیۆنەكانی یەكێتیی و پارتی لە پەرلەمانی كوردستان، ئاماژە بەوە دەكەن بە شێوەیەكی ناڕاستەوخۆ هەوڵێك هەیە بۆ دواخستنی هەڵبژاردن، بەڵام ئەوان رایدەگەیەنن كە هەڵبژاردن لە وادەی دیاریكراوی خۆیدا ئەنجام دەدرێت.

کوردپرێس:

دلێر ماوەتی، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو رایگەیاند، "كەس بە فەرمیی دەستپێشخەریی نەكردووە بۆ دواخستنی پڕۆسەی هەڵبژاردن لەژێرەوە تەكلیف دەكرێت گوایا بارودۆخی هەرێم ئارامە و سنوورەكان ئارامە و با عێراق دروست بێت ئینجا ئێوە هەڵبژاردن بكەن، بەڵام پێشكەشكردنی هەر شتێك بۆ دواخستنی پڕۆسەكە بووە بە عەیبە، بۆیە هەڵبژاردن لە وادەی خۆیدا ئەنجام دەدرێت".

لەبارەی ئەوەی كام لایەن پێی باش نییە هەڵبژاردن لەم كاتەدا ئەنجام بدرێت، دلێر ماوەتی وتی، "دۆستەكانمان لە دەرەوە دەڵێن بارودۆخی ئێوە باشە و ئابلۆقەتان لەسەر نەماوە و هێشتا عێراق دروست نەبووە، وا زوو دروست نابێت، بۆیە باشتر وایە پڕۆسەكە لەم كاتەدا ئەنجام نەدرێت".

دلێر ماوەتی وتیشی، "ئێمە پێمان وایە بواری دواخستنی پڕۆسەی هەڵبژاردن لە دەسەلاتی فراكسیۆنەكان نەماوە، مەگەر كەسی یەكەمی پارتەكان دوایبخەن لەم حاڵەتەشدا پەرلەمان دەتوانێت بەزۆرینەی دەنگ تەمەنی خۆی درێژبكاتەوە".

بڕیارە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە 30ی ئەیلوولی ئەمساڵ ئەنجامبدرێت كە تیاییدا 29 ھاوپەیمانییەتی و قەوارە خۆیان تۆماركردووە و كێبڕكێ لەسەر بەدەستھێنانی 111 كورسی دەكەن.

هاوكات ئومێد خۆشناو، سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان، رایگەیاند، بۆچوونی پارتی دیموكراتی كوردستان ئەوەیە كە هەڵبژاردن لە وادەی دیاریكراوی خۆیدا بكرێت و هیچ هۆكارێكیش بە گرنگ نابینن كە هەڵبژاردن دوا بكەوێت، چونكە ئەم هەڵبژاردنە پێشوەختە نییە بەڵكو دواشكەوتووە.

ئومێد خۆشناو بە ئاژانسی ئانادۆڵی راگەیاند، "بە شێوەی فەرمیی تا ئێستا هیچ لایەنێك داوای لە ئێمە نەكردووە كە هەڵبژاردن دوابخرێت، بەڵام هەوڵێكی زۆریش هەیە لە لایەن چەند لایەنێك و پاساوەكانیش باوەڕپێهێن نین، پێمان وایە دواكەوتنی هەڵبژاردن زەرەرێكی گەورە لە سومعەی سیاسیی هەرێمی كوردستان و پڕۆسەی سیاسیی دەدات".

ناوبراو باسی لەوەش كرد، دەنگۆی ئەوە هەیە گوایا پڕۆژەیێک بۆ دواخستنی پڕۆسەكە پێشكەشی پەرلەمان دەكرێت و لەومبارەیەوە وتی، "بێگومان ئێستا بەپێی یاسای دابەشكردنی دەسەڵاتەكانی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان كە بەشێك لە دەسەڵاتەكان دراوە بە سەرۆك وەزیران، دەسەڵاتی سەرۆك وەزیرانە كە رۆژەكە دیاریی بكات، پەرلەمان تەنها دەتوانێت تەمەنی خۆی درێژبكاتەوە كە پار ساڵ تەمەنی خۆی بۆ دوو وەرزی یاسادانان درێژكردەووە".

لەبارەی ئەوەی كام لایەن پێی باش نییە هەڵبژاردن لەم كاتەدا ئەنجام بدرێت، دلێر ماوەتی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو وتی، "دۆستەكانمان لە دەرەوە دەڵێن بارودۆخی ئێوە باشە و ئابلۆقەتان لەسەر نەماوە و هێشتا عێراق دروست نەبووە، وا زوو دروست نابێت، بۆیە باشتر وایە پڕۆسەكە لەم كاتەدا ئەنجام نەدرێت".

دلێر ماوەتی وتیشی، "ئێمە پێمان وایە بواری دواخستنی پڕۆسەی هەڵبژاردن لە دەسەلاتی فراكسیۆنەكان نەماوە، مەگەر كەسی یەكەمی پارتەكان دوایبخەن لەم حاڵەتەشدا پەرلەمان دەتوانێت بەزۆرینەی دەنگ تەمەنی خۆی درێژبكاتەوە".

بڕیارە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە 30ی ئەیلوولی ئەمساڵ ئەنجامبدرێت كە تیاییدا 29 ھاوپەیمانییەتی و قەوارە خۆیان تۆماركردووە و كێبڕكێ لەسەر بەدەستھێنانی 111 كورسی دەكەن.

News Code 37677

Your Comment

You are replying to: .
captcha