وتەبێژی پارتی: کۆتاییی ئەم هەفتەیە شاندێکی هاوبەشی پارتی و یەکێتی دەچنە بەغدا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە شاری هەولێر کۆ بوونەوە و دوای کۆبوونەوەکەش لەلایەن گوتەبێژی هەردوو حزبەکەوە ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە ئاشکرا کرا و بەو پێیەش بڕیارە کۆتاییی ئەم هەفتەیە شاندێکی هاوبەشی دوو حیزبەکە بچنە بەغدا.

کوردپرێس:

مەحموود محەمەد گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان لە میانەی پڕێس کۆنفرانسێکدا ڕایگەیاند: "گفتوگۆمان لەسەر چەند بابەتێکی هەنووکەیی کرد و وابڕیارە ڕۆژی هەینی شاندی پارتی و یەکێتی بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی عێراق بە شیعە و سووننەوە بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر بابەتی پێکهێنانی حکوومەت سەردانی بەغدا بکەن".

ناوبراو ڕاشیگەیاند: "باسی یەکڕیزیی نێو ماڵی کوردیشمان کرد ئەگەر بکرێت لایەنەکانی دیکەش بەشدار بن لەو لیژنە هاوبەشە و ئەو پڕۆژەیەی کە یەکێتی و پارتی ئامادەیان کردووە ڕەزامەندیی ئەوانیشی لەسەر بێت یاخود ئەگەر پێویست بێ هەندێ ڕای ئەوانیش لەسەر پڕۆژەکە زیاد بکرێت".

وتەبێژی پارتی ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد کە لەو کۆبوونەوەیەدا باس لە گفتوگۆکردن و دانیشتن لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی دیکەی کوردستان کراوە بەتایبەتی ئەو چوار لایەنە سیاسییە کە لە ماوەی ڕابردوودا گازندەیان لەبارەی ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق هەبوو.

News Code 37671

Your Comment

You are replying to: .
captcha