بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عادل عەزیز، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی گۆڕان ڕایگەیاند: پرۆژەی دواخستنی ھەڵبژاردن پڕۆژەی یەکێتییە و خۆی نەیشاردووەتەوە و بە ئاشکرا لە لێدوانی فەرماندە و بەرپرسەکانی یەکێتیدا دەڵێن ئێستە کاتەکەی بەکەڵکی ھەڵبژاردن نایەت، چوونکە ئەولەویەت عێراقە و بۆ ئەوەی عێراق سەقامگیر بێت.
لەبارەی هەڵوێستی گۆڕانیش بۆ دواخستنی هەڵبژاردن، عادل عەزیز ئاماژەی بەوە کرد: ئێمە بە ئاشکرا لێرە و لەوێ نەمانگوتووە لەگەڵ دواخستنی ھەڵبژاردنین، چوونکە یەکێک لەو پرەنسیپانەی گۆڕان کاری لەسەر دەکات، ئەوەیە کە ھەڵبژاردن باشترین ڕێگای دیموکراسییە، جا ئەنجامەکەی ھەرچی بێت، بۆیە ئەنجامی ھەڵبژاردن ھەرچی بێت، گۆڕان لەگەڵ دواخستنی نییە.
پەرلەمانتارەکەی گۆڕان نکۆڵی لە ئەگەری بوونی هەڵوێستی ژێربەژێر نەکرد و ڕایگەیاند: ئەگەر لە ژێرەوە بەنھێنێ و لە ژوورە داخراوەکان شتێکی دیکە ھەبێت، بەڕاستی من ئاگام لێی نییە و داوای لێبووردن دەکەم.
سەرچاوە: باسنیووز
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment