به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی دووشه‌ممه 27ی ئاب حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق و سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی نه‌سر له وه‌ڵامی پرسیاری ژماره‌یێک چاودێری سیاسی له‌باره‌ی که‌رکووک و ئاینده‌ی شاره‌كه له نێو گفتوگۆی پێكهێنانی گه‌وره‌ترین هاوپه‌یمانێتی ڕای‌گه‌یاند: "هیچ گفتوگۆیێک له‌گه‌ڵ كورد له‌باره‌ی ئه‌وه نه‌كراوه كه که‌رکووک به‌رامبه‌ر بێت به به‌شداریی كورد له دروست كردنی گه‌وره‌ترین هاوپه‌یمانێتی بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق."
عه‌بادی ده‌شڵێت: "به نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستانم ڕاگه‌یاند ناكرێت دۆسیه‌ی که‌رکووک له گفتوگۆكاندا بكرێته‌وه و ده‌بێت هاوپه‌یمانێتی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای هاوبه‌شیی بێت نه‌ک سازش كردن."
شایانی باسه؛ پێشتر به‌شێک له میدیای عێراقی بڵاوی كرده‌وه كه یه‌كێتی و پارتی مه‌رجی ئه‌وه‌یان بۆ لایه‌نه شیعه‌كان داناوه كه له به‌رامبه‌ر به‌شدارییان له هاوپه‌یمانێتی هه‌ر لایه‌نێكدا ده‌بێت که‌رکووک بگه‌ڕێته‌وه دۆخی به‌ر له ڕووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر.
سه‌رچاوه: شارپرێس
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment