به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژنامه‌ی جمهوورییه‌تی تورکیا ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: حکوومه‌تی عێراق له مانگی ئازاری ٢٠١٤ له دادگای نێوبژیوانی نێوده‌وڵه‌تی له پاریس و له‌ژێر سه‌رپه‌رشتیی ژووری بازرگانیی نێوده‌وڵه‌تی سکاڵایێکی یاسایی دژی وه‌زاره‌تی وزه‌ی تورکیا تۆمار کردوووه به تۆمه‌تی هاوکاری کردنی گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێم له به‌نده‌ری جه‌یهانه‌وه.
ڕۆژنامه‌که ئه‌وه‌شی خستوووه‌ته‌ڕوو ژووری بازرگانیی نێوده‌وڵه‌تی ده‌سته‌یێکی دادوه‌ری پێکهێناوه و بڕیار وایه له سه‌ره‌تای ساڵی ٢٠١٩ دادگاکه دوابڕیاری خۆی له‌باره‌ی سکاڵاکه‌ی حکوومه‌تی عێراق بدات.
ئه‌و ڕۆژنامه‌یه ڕاشیگه‌یاندوووه پێشبینی ده‌کرێت سکاڵاکه له به‌رژه‌وه‌ندیی حکوومه‌تی عێراق کۆتایی بێت چوونکه به‌پێی ده‌ستووری عێراق ده‌بێت به‌شێک له داهاتی نه‌وتی فرۆشراوی هه‌رێم بدرێته‌وه به حکوومه‌تی ناوه‌ند به‌ڵام تورکیا و به‌رپرسانی هه‌رێم هیچ بڕه داهاتێکیان نه‌گه‌ڕاندوووه‌ته‌وه بۆ حکوومه‌تی ناوه‌ند به‌و پێیه‌ش تورکیا ده‌بێت ٢٥٠ ملیۆن دۆلار قه‌ره‌بوو بداته عێراق.
جگه له‌و بڕه پاره‌یه‌ی داوا کراوه سکاڵاکه‌ی حکوومه‌تی عێراق داوای ڕاگرتن و کۆتایی هێنان به هه‌موو ئه‌و گرێبه‌ستانه ده‌کات که له نێوان تورکیا و عێراق ئیمزا کراوه بۆ گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی عێراق له ڕێی هێڵی بۆریی تورکیاوه.
ساڵی ٢٠١٤ به‌رپرسانی حکوومه‌تی هه‌رێم بڕیاری "ئابووری سه‌ربه‌خۆ"یان ڕاگه‌یاند بۆ گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێم له ڕێی به‌نده‌ری جه‌یهانی تورکیاوه و ئه‌مه‌ش بوووه هۆی تێکچوونی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا و بڕینی به‌شه بودجه‌ی هه‌رێم له‌لایه‌ن به‌غداوه.
سه‌رچاوه: خه‌ندان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment