به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له ژێر دروشمی "به کۆمه‌ڵگایێکی ڕێکخراو و ئازاد سه‌رکه‌وتن مسۆگه‌ر ده‌بێت" سێیه‌مین کۆنگره‌ی ته‌ڤگه‌ری جڤاکی دیموکرات (ته‌ڤده‌م) له شاری ڕمێلانی سووریا به‌رێوه چوو.
هه‌ر له په‌راوێزی کۆنگره‌که‌دا ساڵح موسلیم ئه‌ندامی كۆمیته‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ته‌ڤده‌م ڕای‌گه‌یاند: "بۆ ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگا چالاكتر بێت و بتوانێت گوزارشت له ئیراده‌ی خۆی بكات پێویستی به ڕێكخستن بوونێكی سه‌ربه‌خۆیه و ئه‌مه‌ش ئه‌ركێكه له‌سه‌ر شانی ته‌ڤده‌م."
ناوبراو وتیشی: "ته‌ڤده‌م هه‌رگیز نابێته ده‌سه‌ڵاتدار و هه‌میشه كۆمه‌ڵگه ڕێكده‌خات بۆیه ئه‌م پڕۆسه‌یه پڕۆسه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ ئه‌ركی خۆی."
16ی كانوونی دووه‌می 2011 ته‌ڤگه‌ری كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی (ته‌ڤده‌م) دامه‌زرا و ژماره‌یێکی زۆر ڕێكخراوی دیموكراتی سووریای بونیاد نا.
سه‌رچاوه: خه‌ندان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment