یەكێتی پرۆژەیێكی بۆ دواخستنی هەڵبژاردن ئامادە كردووە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێكی جڤاتی نیشتمانیی بزووتنەوەی گۆڕان رایگەیاند: یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پرۆژەیێكی بۆ دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ئامادەكردووە و داوای پشتیوانی پرۆژەکەیان لە چوار حیزبە ناڕازییەكە كردووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هێمن شێخانی، ئەندامی جڤاتی نیشتمانیی بزووتنەوەی گۆڕان ‌و بەرپرسی مەكۆی هەولێری ئەو حیزبە بە تۆڕی میدیایی ڕووداوی راگەیاند: یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پرۆژەیێكی بۆ دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ئامادە كردووە و داوای پاڵپشتیشی لە چوار حیزبە ناڕازییەكە كردووە، "بەڵام بزووتنەوەی گۆڕان بەهیچ شێوەیێک لەگەڵیدا نییە".

هێمن شێخانی گوتیشی: "ئەگەر تۆماری دەنگدەران پاكبێ ئامادەییمان كردووە لەكاتی خۆیدا بەشداریی هەڵبژاردن بكەین، بەڵام بەپێی ئەو داتایەی بەدەست ئێمە گەیشتووە، تۆماری دەنگدەران پاک نییە، بڕیاری كۆتاییش بۆ كۆمیسیۆن دەگەڕێتەوە".

هەر پەیوەست بەو پرسە دلێر ماوەتی، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند: بەهیچ شێوەیێک یەكێتی لەگەڵ دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەماندا نییە و پرۆژەشی بۆ ئەو مەبەستە نییە. دلێر ماوەتی گوتیشی: "ئەگەر هەر لایەنێكیش پێی وابێ هەڵبژاردن دەبێتە مەترسی بۆ سەر هەرێمی كوردستان، با بە جورئەتەوە داوای دواخستنی هەڵبژاردن بكات".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 37628

Your Comment

You are replying to: .
captcha