کوردپرێس:
زاهیر عابدی نوێنەرێکی پێشووی بەسرە وتوویەتی نوێنەرە براوەکانی بەسرە ڕێککەوتوون لە سەر هەندێک پرسی وەکوو پیش بوونی ئاوی خواردنەوە و ژاراوی بوونی هاووڵاتییان.
بەدر زیادی نوێنەرێکی دیکەی بەسرە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق وتوویەتی ئەگەر بێتوو شایستە دارایییێک بۆ کێشەکانی پارێزگای بەسرە تەرخان نەکرێت ئەوا دەست دەکەن بە خۆپیشاندانی ناڕەزایی.
ئەو دوو نوێنەرە و ژمارەیێکی دیکەی نوێنەری پارێزگای بەسرە هەڕەشەی ئەوەشیان لە بەغدا کردووە کە ئەگەر بێتوو بەغدا پێبەند نەبێت بەو بەڵێنانەی سەبارەت بە دۆخی پارێزگای بەسرە داویەتی لە حیزبەکانیان جیا دەبنەوە و بەشداری ناکەن لە پێکهێنانی کوتلە گەورەکەی پەڕلەمان.
Your Comment