دەستێوەردانی مرۆیی و دیاری کردنی هەرێمی نەفڕین، ژیانی خەڵکێکی زۆری لە مردن ڕزگار کرد

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێكدا ڕایگەیاند پێشوازی لە پڕۆژە یاسای هەردوو حزبی کۆماری و دیموکراتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دوو سیناتۆری ئەمریکی بەناوەکانی کریس ڤان هۆلین و مارکۆ ڕوبیۆ بۆ پشتگیری کردن لە هەرێمی کوردستان و سەبارەت بە ڕێزگرتن لە یادی ئۆپەراسیۆنی نەوای ئارام و هاوبەشیی بەهێزی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمریکا پڕۆژەیاسایەکیان خستە بەردەم ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا.

لەمبارەوە مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە "دەستێوەردانی مرۆیی و دیاری کردنی هەرێمی نەفڕین، ژیانی خەڵکێکی زۆری لە مردن ڕزگار کرد، پاراستنی ئەو خەڵکە، لە پێناو پاراستنی ئەزموونی دیموکراسیمان زۆر پێویست بوو، کە بووە هۆی دروستبوونی دۆستایەتی و هاوبەشییەکی بەهێز و مۆدێرن لە نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا. ئەمڕۆ کوردستان هەرێمێکی ئارامە لە ناوچەیەکی ناسەقامگیردا"

مەسرور بارزانی هەروەها دەڵێت "دۆستایەتیمان لەسەر بنەمای بیروڕا و بۆچوونی هاوبەشەوە بنیات نراوە، بە هیوای بەردەوامبوونی کارکردن و هەماهەنگیمان لەگەڵ هاوڕێکانمان لە حکوومەت و کۆنگرێسی ئەمریکا، لە پێناو بەهێزتر کردنی ئەو دۆستایەتییە".

News Code 3762

Your Comment

You are replying to: .
captcha