شێركۆ جه‌وده‌ت: داهاتی هه‌نارده‌کردنی نه‌وتی هه‌رێمی کوردستان ناشه‌فافه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رۆکی لیژنه‌ی پیشه‌سازی و سامانه‌ سروشتییه‌کان له‌ په‌رله‌مانی کوردستان ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: ڕاپۆرته‌کان باس له‌ هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ن له‌ مانگى ئابدا كه‌ له‌م مانگه‌دا به ‌ڕێژه‌یێکی به‌رچاو هه‌نارده‌كردنی نه‌وت به‌رزبوونه‌وه‌ى به‌خۆیه‌وه‌ بینیوه‌ به ‌به‌راورد له‌گه‌ڵ مانگى ڕابردوو به‌ڵام له‌گه‌ڵ زیاد بوونی ئاستی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كان بڕی پاره‌ی ته‌رخانكراوی بۆ وه‌زاره‌تی دارایی زیاد نه‌كردوووه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، شێركۆ جه‌وده‌ت سه‌رۆكى لیژنه‌ى پیشه‌سازى و سامانه‌ سروشتییه‌كان له‌ په‌رله‌مانى كوردستان ده‌ڵێت: له‌گه‌ڵ زیادبوونى ئاستى هه‌نارده‌كردن، ئه‌و داھاته‌ی ده‌ستی وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌کان ده‌که‌وێت دواى هه‌موو دانه‌وه‌ى قه‌رز و ده‌رهێنانى شایسته‌دارایییه‌كانى كۆمپانیاكان و خه‌رجى گواستنه‌وه‌ى بۆرى نه‌وت بڕه‌که‌ی زیاتره‌ له‌ (378 ) ملیۆن دۆلاره‌ به‌ڵام پێویسته‌ سه‌رۆکایه‌تیی حكوومه‌ت داوای زیادکردنی ئه‌و بڕه‌پاره‌یه‌ له‌ وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌کان بکات.

په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی یه‌كگرتوو ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردوووه‌: له‌گه‌ڵ زیادبوونى ئاستى هه‌نارده‌كردن وه‌زاره‌تى سامانه‌ سروشتییه‌كان بڕى پاره‌ى ته‌رخانكراوی بۆ وه‌زاره‌تى دارایى زیاد نه‌كردوووه‌ و چه‌ند جارێک به‌دواداچوونمان کردوووه‌ و پێمان ڕاگه‌یاندراوه‌ ته‌نیا 378 ملیۆن دۆلار ڕه‌وانه ‌ده‌کرێت و ھیچ داھاتێکی دیکه‌ له‌ وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌کانه‌وه‌ ناگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ وه‌زاره‌تی دارایی.

به‌ گوێره‌ی ڕاپۆرته‌ هه‌واڵێكی ڕۆیته‌رز، ئاستی هه‌نارده‌کردنی نه‌وتی هه‌رێم له‌ سه‌رتای ئه‌م مانگه‌وه‌ تا ئێستا نزیکه‌ی (350) هه‌زار به‌رمیل له‌ ڕۆژێکدا به‌رز بۆته‌وه‌ له ‌کاتێکدا مانگی ڕابردوو ڕۆژانه‌ (318) هه‌زار به‌رمیلی هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه‌ كراوه‌ .

سه‌رچاوه‌: ماڵپه‌ڕی کوردیوو

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 37615

Your Comment

You are replying to: .
captcha