فڕۆكه‌کانی هاوپه‌یمانان مۆڵگه‌یێكی داعشیان له‌ مووسڵ بۆردومان كرد

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی عێراق ئۆپه‌راسیۆنێكیان به‌ پشتیوانیی فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی له‌ مووسڵ ئه‌نجام دا.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی ئه‌منی بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ فه‌وجی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی خێرای سه‌ر به‌ پۆلیسی نه‌ینه‌وا، به‌ پشتیوانیی ئاسمانیی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی ئۆپه‌راسیۆنێكیان بۆ سه‌ر مۆڵگه‌كانی داعش ئه‌نجام دا.

ناوبراو ڕوونیشی کردۆته‌وه‌ كه‌ له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا ئه‌شكه‌وتێكی ناوچه‌ی مه‌غری سه‌ر به‌ ناحیه‌ی شۆره‌ كراوه‌ته‌ ئامانج كه‌ درێژییه‌كه‌ی 7 كیلۆمه‌تر بوووه ‌و تیرۆریستانی داعش وه‌ک مۆڵگه‌ به‌كاریان هێناوه‌.

به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، هێزه‌ ئه‌منییه‌كان توانیویانه‌ 10 تیرۆریستی داعش بكوژن و دوای كێوماڵكردنی ئه‌شكه‌وته‌كه‌ش، چاڵ و ده‌روازه‌كانی تێک بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگری بكه‌ن له‌ به‌كارهێنانی له‌لایه‌ن تیرۆریستانه‌وه‌.

هه‌رچه‌نده‌ ڕۆژی 10ی ته‌مووزی ساڵی ڕابردوو حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق كۆنترۆڵ كردنی ته‌واوی مووسڵی ڕاگه‌یاند به‌ڵام ناوبه‌ناو ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ تیرۆریسته‌ په‌ڕاگه‌نده‌كانی داعش له‌ ناوچه‌ جیاجیاكان ڕوو ده‌ده‌ن.

سه‌رچاوه‌: میلله‌ت پرێس

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 37580

Your Comment

You are replying to: .
captcha