کوردپرێس- ئاژانسی هه‌واڵی ڕووسیا بڵاوی کرده‌وه که سێرگی ڕیابکۆڤ جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا هۆشداری داوه‌ته ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانه‌کانی له به‌رامبه‌ر گرتنه‌به‌ری هه‌ر ڕێگه‌یێکی هه‌ڕه‌مه‌کی له سووریا ئه‌وه‌ش وه‌ک کاردانه‌وه‌یێک بۆ لێدوانه‌کانی جۆن بۆڵتن ڕاوێژکاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییی ئه‌مریکا که ڕایگه‌یاندبوو "واشنتۆن کاردانه‌وه‌یێکی به‌هێزی ده‌بێت ئه‌گه‌ر بێتوو هێرشی کیمیاوی یاخود بایۆلۆجی بکرێته سه‌ر پارێزگای ئیدلبی سووریا."
ڕیابکۆڤ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه: "هه‌ڕه‌شه‌کانی ئه‌مریکا ساردیان ناکاته‌وه له ئامانجه‌کانیان له سووریا بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆرستان و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ژیانی ئاسایی بۆ ئه‌و وڵاته".
سه‌رچاوه: خه‌ندان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment