بەپێی هەواڵی کوردپرێس، تاڵان و قاچاخ کردنی نەوتی عێراق لە لایەن دە حیزبی ئەو وڵاتەوە بابەتی نوێی ڕۆژنامەی ئەلعەرەبی ئەلجەدید-ی قەتەرە.
بەگوێەری ڕاپۆرتەکە، زیاتر لە 40 گرووپ کە لە چوارچێوی 10 حیزبی سیاسی و کوردیی عێراق-دان نەوتی ئەو وڵاتە بە تاڵان دەبەن.
حیزبە عەرەبییەکان نەوتی باشووری عێراق و حیزبە کوردییەکان نەوتی باکووری ئەو وڵاتە قاچاخ دەکەن و هەموو داهاتەکەشی بۆ خۆیان وەردەگرن.
هەر بە پێی ڕاپۆرتەکە، قاچاخی نەوتی عێراق لە لایەن حیزبە عەرەبی و کوردییەکانەوە لە ساڵی 2003وە دەستی پێکردووە و ئێستاش درێژەی هەیە ئەو پرسەش زیانی فراوانی بە دەوڵەتی ناوەندیی عێراق گەیاندووە.
نەوتی باشووری عێراق بۆ ئیمارات و شێخ نشینەکانی کەنداوی فارس و نەوتی هەرێمی کوردستانیش بۆ تورکیا قاچاخ دەکرێت.
یاسای نەوت و گاز هێشتا لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پەسەند نەکراوە و ڕاپۆرتە نێونەتەوەییەکان باس لە گەندەڵییێکی بەربڵاو لە کەرتی نەوتی عێراق دەکەن.
لە ساڵی 2003وە ئۆپۆزیسیۆنی هەرێمی کوردستان حیزبە دەسەڵاتدارەکان بە قاچاخ کردنی نەوت و بردنی داهاتەکەی بۆ خۆیان تاوانبار دەکەن.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment