ئیسماعیل مه‌نووچێهری سه‌رۆکی سه‌رچاوه سروشتییه‌کانی مه‌ریوان له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌واڵنێری کوردپرێسدا ڕایگهیاندوووه: ئاگره‌که له پشت گونده‌کانی "سه‌ڵه‌سی و دارستانی پشت پێله"ی سه‌ر به مه‌ریوان بوووه که هاوسنووری پێنجوێنه و هه‌ر له به‌یانیی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌وه ده‌سووتێت و چالاکوانان و ژینگه‌پارێزانی مه‌ریوان له ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیا بۆ کوژاندنه‌وه‌ی چوونه‌ته شوێنی ڕووداوه‌که و به‌پێی زانیارییه سه‌ره‌تایییه‌کان هه‌تا ئێستا چوار چالاکوانی ژینگه‌پارێزی مه‌ریوان گیانیان له‌ده‌ست داوه که ناوی یه‌ک که‌سیان به ناوی "شه‌ریف باجوه‌ر" ئاشکرا بووه و دوو له چالاکوانان به بۆنه‌ی هه‌ڵمژینی دووکه‌ڵه‌وه گیانیان له‌ده‌ست داوه و دوووانیتریشیان له ناو ئاگره‌که‌دا سووتاون.
شه‌ریف باجوه‌ر یه‌کێک له ناسراو و چالاکترین ژینگه‌پارێزانی مه‌ریوان بوو که له بووژانه‌وه و ناساندنی ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیا و پرسی به کولتوورکردنی ژینگه‌پارێزی له ئێران ده‌وری به‌رچاوی هه‌بوووه و کۆمه‌ڵێک پێشنیار و فکری ژینگه‌پارێزی بۆ یه‌که‌م جار له ئێران له‌لایه‌ن شه‌ریف باجوهرهوه هاته گۆڕێ.
هه‌تا ئێستا له‌باره‌ی هۆکاری گیان له‌ده‌ستدان و ناو و ناسنامه قوربانییه‌کان زانیاریی زیاتر بڵاو نه‌کراوه‌ته‌وه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment