به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، وه‌زاره‌تی پلاندانانی حكوومه‌تی عێراق ڕێژه‌ی گه‌شه‌ی دانیشتوانی عێراقی بڵاو كرده‌وه كه به وته‌ی شاره‌زایان ڕێژه‌ی گه‌شه‌ی دانیشتوان بۆ كورد جێگه‌ی دڵخۆشی نییه چوونكه له پاش ساڵی 2003ه‌وه ڕێژه‌ی دانیشتوانی كورد له عێراق 18.9%ه به‌ڵام پاش 12 ساڵ و له ساڵی 2015 ڕێژه‌ی دانیشتوانی كورد له عێراق بۆ 15% دابه‌زیوه.
شاره‌زایان پێشبینی ده‌كه‌ن له ساڵی 2020 ڕێژه‌ی دانیشتوانی كورد له عێراق بۆ 14% دابه‌زێت.
به گوێره‌ی ئامارێكیش پارێزگای سلێمانی كه‌مترین ڕێژه‌ی منداڵ خستنه‌وه‌ی تیادا تۆمار كراوه به‌راورد به پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراق.
سه‌رچاوه: شارپرێس
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment