به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، كۆمپانیای ئێر فرانسی فه‌ڕه‌نسی له به‌یاننامه‌یێكدا ئاشكرای كرد: له ڕۆژی 18ی مانگی داهاتوووه‌وه گه‌شته ئاسمانییه‌كانی فه‌ڕه‌نسا بۆ ئێران ڕاده‌گیرێت و كۆمپانیاكه هۆكاره‌كه‌ی گه‌ڕاندوووه‌ته‌وه بۆ كه‌م بوونه‌وه‌ی ئاستی گه‌شت كردن له ڕێگه‌ی ئه‌و كۆمپانیا فه‌ره‌نسییه‌وه.
له‌لایێكی دیكه‌وه هێڵی ئاسمانیی به‌ریتانیا بڕیاری دا به ڕاگرتنی گه‌شته‌كانی له‌نده‌ن بۆ تاران له مانگی داهاتوووه‌وه.
به‌رپرسانی ئێران کاردانه‌وه‌یان به‌و بڕیاره‌ی به‌ریتانیا و فه‌ڕه‌نسا پیشان دا و بڕیاره‌كه‌یان به "جێگه‌ی داخ" وه‌سف كرد.
شایانی باسه؛ به‌هۆی سه‌پاندنی سزاكانی واشنتۆن به سه‌ر تاران‌دا، زۆر كۆمپانیای جیهانی خۆیان له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئێران به دوور ده‌گرن ئه‌وه‌ش له ترسی سزادانیان له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه.
سه‌رچاوه: میدیاکانی ئێران
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment