بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەرشەد ساڵحی سەرۆكی بەرەی توركمانی، بۆ گفتوگۆ كردن لەبارەی دۆخی كەركووكەوە، لە پەیامێكدا داوای لە لایەنە كوردستانییەكان لە ھەرێمی كوردستان كرد، لەسەر مێزی گفتوگۆ، باس لە كێشەكانی پارێزگای كەركووک و ناوچە كێشه لهسهرهكانی دیكه بكهن.
ھەروەھا سەرۆكی بەرەی توركمانی داوای چاوخشاندنەوەی بە نووسینگەی كەركووكی كۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەكان كردووە، بەرلە ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان، كە بڕیارە لە كانوونی یەكەمی داھاتوو ئەنجام بدرێت.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment