بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ پێنجشەم 23ی ئاب ئاژانسی ئانادۆڵۆ بڵاوی كردەوە كە لە هێرشە ئاسمانییەكانی سوپای توركیا بۆ سەر بنكە و بارەگاكانی پەكەكە لە ناوچەی "خواكورک" لە هەرێمی كوردستان كۆگایێكی چەک و تەقەمەنی خاپوور كراوە.
سەرۆكایەتیی ئەركانی سوپای توركیا لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی تویتەر ئەو زانیارییەی بڵاو كردووەتەوە.
سەرۆكایەتیی ئەركانی سوپای توركیا رایگەیاندووە، لە هێرشە ئاسمانییەكاندا بۆ سەر بنكە و بارەگاكانی پەكەكە لە ناوچەی خواكورک كۆگایێكی چەک و تەقەمەنی خاپوور كراوە.
چەندان ساڵە لەسەر خاكی كوردستان شەڕی نێوان سوپای توركیا و پەكەكە بەردەوامە و تا ئێستە شەڕەكان سەتان قوربانی لێ كەوتووەتەوە و هەر بەو هۆیەشەوە ڕۆژانە سوپای توركیا خاكی هەرێمی كوردستان بۆردمان دەكات و خەڵكی گوندەكانی سنوور دەبنە قوربانی.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment