داوا دەکەین پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان سەر بخەن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ڕاوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاو کردەوە و تێیدا داوای لە خەڵک و لایەنە کوردستانییەکان کرد، پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان سەر بخەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە پەیامێکی پیرۆزباییدا کە نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠ی ٨ی ٢٠١٨ ، مەسرور بارزانی، ڕاوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنەوە بڵاوی کردووەتەوە داوای لە خەڵک و لایەنە کوردستانییەکان کردووە، پرۆسەی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بە ئیرادەیێکی نیشتمانییەوە سەربخەن، بۆ ئەوەی لەپاڵ ھەوڵەکان، ببێتە ھۆکارێکی دیکە بۆ سەقامگیری و پێشکەوتنی وڵات و بەدیھاتنی ئەو ئامانج و ئاواتانەی خەڵکی هەرێمی کوردستان چاوەڕێن.

یەرچاوە: باسنیووز

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 37479

Your Comment

You are replying to: .
captcha