عه‌بدولخالق ته‌ڵعه‌ت: ئه‌وانه‌ی ده‌ستیان له ‌كاره‌ تیرۆریستیه‌كه‌ی سه‌ر پارێزگای هه‌ولێر هه‌بوو ده‌ستگیر كراون

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- عه‌بدولخالق ته‌ڵعه‌ت به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌ولێر ڕای‌گه‌یاند: ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌ستیان هه‌بوو له‌ كاره‌ تیرۆریستییه‌كه‌ی سه‌ر پارێزگای هه‌ولێر هه‌موویان ده‌ستگیر كراون.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌بدولخالق ته‌ڵعه‌ت به‌ ده‌نگی ئه‌مه‌ریكای ڕاگه‌یاندوووه‌: "دوای ڕووداوه‌ تیرۆریستییه‌كه‌ی هه‌ولێر هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه‌ ده‌ستیان هه‌بوووه‌ له‌ كاره‌ تیرۆریسته‌كه‌ی سه‌ر بینای پارێزگای هه‌ولێر هه‌موویان ده‌ستگیر كراون و په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌یان لای ئاسایشه‌ چوونكه‌ ئه‌وه‌ كارێكی تیرۆریستی بوو."

ناوبراو وتیشی: "چه‌ندین یادداشتمان داوه‌ته‌ په‌رله‌مانی كوردستان تا حه‌سانه‌ له‌سه‌ر سۆران عومه‌ر سه‌رۆكی لیژنه‌ی مافی مرۆڤ له‌ په‌رله‌مانی كوردستان هه‌ڵبگرن به‌ڵام په‌رله‌مان وه‌ڵامی نه‌داوینه‌ته‌وه‌ و هه‌ركات سیفه‌تی په‌رله‌مانتاری نه‌ما داوا ده‌كه‌ین سۆران عومه‌ر خۆی ڕاده‌ستی دادگا بكات چوونكه‌ ده‌ستبه‌جێ ده‌ستگیری ده‌كه‌ین."

عه‌بدولخالق ته‌ڵعه‌ت ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردوووه‌: "ئه‌گه‌ر سه‌لیم شووشكه‌یی له‌ هه‌ولێر ببینین ده‌ستگیریان ده‌كه‌ین به‌ڵام ئێستا نازانین له‌ كوێیه‌ و ته‌نها ئه‌وه‌ ده‌زانین كه‌ له‌ سنووری ئێمه‌ نه‌ماون."

سه‌رچاوه‌: خه‌ڵک

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 37475

Your Comment

You are replying to: .
captcha