هیومان ڕایتس وۆچ: ژماره‌یێک زیندانی له‌ مووسڵ به‌هۆی ئه‌شکه‌نجه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ڕێکخراوی هیومان ڕایتس وۆچ ئاشکرای کرد: ژماره‌یێک به‌ندکراو له‌ بنکه‌یێکی پۆلیس له‌ مووسڵ به‌ ھۆی خراپی مامه‌ڵه‌ و ئه‌شکه‌نجه‌دانه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له‌ما فه‌قی جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی ڕۆژھه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌ ڕێکخراوی ھیومان رایتس وۆچ ڕای‌گه‌یاند: به‌رپرسانی ئه‌منی و دادوه‌ریی عێراق ناتوانن دادپه‌روه‌ری به‌دیبھێنن چوونکه‌ چه‌ندین به‌ڵگه‌ ده‌یسه‌لمێنێت له‌ گرتووخانه‌کانی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆ مامه‌ڵه‌ی خراپ له‌گه‌ڵ به‌ندکراواندا ده‌کرێت.

ناوبراو باسی له‌وه‌ش کردوووه‌: به‌رپرسانی ئه‌منی و دادوه‌ریی عێراق ناتوانن دادپه‌روه‌ری به‌دیبھێنن و زانیارییه‌کان ئه‌وه‌ ده‌سه‌لمێنن که‌ به‌ندکراوه‌کان ئه‌شکه‌نجه‌ی توند دراون .

هاوکات یه‌کێک له‌ زیندانییه‌کان که‌ ڕێکخراوه‌که‌ چاوپێکه‌وتنی له‌گه‌ڵدا کردوووه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ کردوووه‌ له‌به‌ر چاوی ئه‌ودا له‌ گرتووخانه‌ى فه‌یسه‌ڵیه‌ى مووسڵدا 9 که‌س به‌ھۆی ئه‌شکه‌نجه‌ و خراپی مامه‌ڵه‌کردنه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.

سه‌رچاوه‌: ئێن ئاڕتی

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 37474

Your Comment

You are replying to: .
captcha