هێزه‌كانى ئه‌مریكا له‌ عێراق ده‌مێننه‌وه‌

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- هاوپه‌یمانێتى نێوده‌وڵه‌تى ئاشكرای كرد، تا عێراق پێویستى به‌هاوكاری بێت بۆ بنیادنانه‌وه‌ و سه‌قامگیرى، هێزه‌كانى ئه‌مریكا له‌ وڵاته‌كه‌دا ده‌مێننه‌وه‌.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، كۆلۆنێڵ شۆن رایان وته‌بێژى هێزه‌كانى هاوپه‌یمانێتى نێوده‌وڵه‌تى له‌ پرێس كۆنفرانسێكدا له‌ ئه‌بووزه‌بى ئیمارات رایگه‌یاند: تا ناوچه‌كه‌ و عێراق پێویستیان به ‌هاوكارى بێت له‌ چه‌سپاندنى سه‌قامگیرى به‌تایبه‌تى ئه‌و ناوچانه‌ى له ‌ژێر ده‌ستى چه‌كدارانى داعشدا بوون، هێزه‌كانى ئه‌مریكا له‌ عێراقدا بوونیان ده‌بێت.

ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌ش داوه‌ هۆكارى سه‌ره‌كى مانه‌وه‌ى ئه‌و هێزانه‌ چه‌سپاندنى سه‌قامگیرییه‌ و ده‌مێننه‌وه‌ تا تا ئه‌وكاته‌ی پێویست بن.

پێشتریش له‌ 5ى شوباتى 2018 وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مریكا ئاشكرای كرد، نیازیان نییه‌ به‌منزیكانه‌ هێزه‌كانیان له‌ عێراق بكشێننه‌وه‌، به‌پێى رێككه‌وتنى نێوان ئه‌مریكا و عێراقیش كارى ئه‌و هێزانه‌ راهێنانه‌ به ‌یه‌كه‌كانى سوپاى عێراق و ئاماده‌ كردنیانه‌ بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی تیرۆر.

سەرچاوە: ڕادیۆ نەوا

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 37444

Your Comment

You are replying to: .
captcha