به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕزگار عه‌لی به ماڵپه‌ڕی به‌غداد یه‌ومی ڕاگه‌یاندوووه: برێت مه‌كگۆڕک هیچ ده‌ستپێشخه‌رییێكی نه‌كردوووه بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كێتی نه‌چێته ناو ئه‌و هاوپه‌یمانییه‌ی له‌لایه‌ن نووری مالیكی سه‌رۆكی لیستی ده‌وڵه‌تی یاسا و هادی عامری سه‌رۆكی لیستی فه‌تح پێكده‌هێنرێت.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه پێشتر ئه‌وه بڵاو كرایه‌وه كه ئه‌مریكا ده‌ستپێشخه‌رییێكی خستوووه‌ته به‌رده‌م یه‌كێتی و بۆ ئه‌وه‌ش بڕێک پاره و ڕێككه‌وتنێكی پێشنیاز كردوووه بۆ ئه‌وه‌ی نه‌چنه ئه‌و هاوپه‌یمانییه‌ی عامری و مالیكی پێكیده‌هێنن كه ئه‌ندامه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی ئه‌وه‌شی ره‌تكرده‌وه یه‌كێتی به‌و هۆیه‌وه هیچ پاره‌یێكی وه‌رگرتبێت.
ڕزگار عه‌لی راشیگه‌یاند: كورد به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی هه‌یه له به‌شداری كردن له حكوومه‌تی عێراق و یه‌كێتیش به‌پێی ده‌ستوور داوای ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندییانه ده‌كات، ئه‌ویش بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان پاراستنی هاوسه‌نگی و چاره‌سه‌ری كێشه‌ی ناوچه ناكۆكی له‌سه‌ره‌كان.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی جه‌ختیشی كردوووه‌ته‌وه كه ئه‌وان تا ئێستا هیچ رێككه‌وتنێكیان نه‌كردوووه بۆ ئه‌وه‌ی پشتگیریی هاوپه‌یمانییێكی دیاریكراو بكه‌ن و چاوه‌ڕێن بۆ ئه‌وه‌ی وێنه‌كه‌یان بۆ ڕوون بێته‌وه و دواتر هه‌ڵوێست رابگه‌یه‌نن.
نووری مالیكی و هادی عامری سه‌رۆكایه‌تی هه‌وڵێک ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانی دروست بكه‌ن و ئه‌مریكاش دژی ئه‌و هه‌وڵه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆک وه‌زیران له ده‌ستی حه‌یده‌ر عه‌بادی بمێنێته‌وه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment