کوردپرێس- سعوودیه که ده‌یه‌وێت له سووریادا نه‌چێته ده‌ره‌وه و پشکى خۆى له‌و وڵاته‌دا هه‌بێت، له کۆنگره‌ى هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیى دژى داعش که له ١٢ى ته‌مووزى ئه‌مساڵ له برۆکسل به‌ڕێوه‌چوو، عادل جوبێر وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌و وڵاته به‌ڵێنی دا ١٠٠ ملیۆن دۆلار پێشکه‌شى هاوپه‌یمانێتییه‌که بکات له سووریا.
به وته‌ى به‌رپرسانى سعوودیه ئامانج له پێدانى ئه‌و پاره‌یه بۆ سه‌رله‌نوێ ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ى ئه‌و ناوچانه‌یه که له ده‌ستى داعش ڕزگار کراون به نموونه‌ش شارى ڕه‌قه که له ژێر کۆنترۆڵى هێزه‌کانى هه‌سه‌ده‌دایه و له ئێستاشدا ئه‌و پاره‌یه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پێشکه‌ش کراوه.
هه‌ر له‌سه‌ر ئاستى سه‌ربازى، هاوپه‌یمانێتیى نێوده‌وڵه‌تیی دژى داعش سێ ڕۆژ به‌ر له ئێستا کاروانێکى چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نى که ژماره‌ى ٢٥٠ بارهه‌ڵگر ده‌بوو ڕه‌وانه‌ى کوردستانی سووریای کردوووه، هه‌روه‌ها هه‌فته‌یێک به‌ر له ئێستاش ١٥٠ بارهه‌ڵگرى دیکه‌ى ڕه‌وانه‌ى باکوورى سوریا کرد.
ڕوانگه‌ى سوورى بۆ مافه‌کانى مرۆڤ ڕایگه‌یاند: له ئێستادا هێزه‌کانى هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تیى دژى داعش سه‌رقاڵى فراوانکردنى سێ بنکه‌ى سه‌ربازین که ده‌که‌ونه ناوچه‌کانى ژێرده‌ستى هێزه‌کانى هه‌سه‌ده و چه‌کى زیاتریان له‌و بنکه سه‌ربازییانه‌دا کۆ کردوووه‌ته‌وه.
ئه‌و هه‌نگاوه‌ى هێزه‌کانى ئه‌مریکا له کاتێکدایه ئیداره‌ى ئه‌مریکا له چه‌ند مانگى ڕابردوودا له چه‌ندین بۆنه‌دا ڕایگه‌یاندوووه له داهاتوودا سه‌ربازه‌کانیان له سووریا ده‌کشێننه‌وه، هه‌روه‌ها شه‌ڕى دژى داعش له سووریا له ناوچه‌کانى ژێر کۆنترۆڵى هه‌سه‌ده و ڕۆژهه‌ڵاتى فورات کۆتایی پێهاتوووه.
به‌ڵام به بڕواى شاره‌زایانى کاروبارى سووریا سێ هۆکار هه‌یه که ئه‌مریکا هێزى زیاتر ڕه‌وانه‌ى سووریا بکات ئه‌گه‌ر سعوودیه پشتیوانیی دارایى پێشکه‌ش بکات.
یه‌که‌م: هه‌تا ئێستا چاره‌نووسى قه‌یرانى سووریا دیار نییه، پڕۆژه‌ى سیاسى که بۆ قه‌یرانى سووریا پێشکه‌ش ده‌کرێن له‌لایه‌ن ڕووسیا و هه‌ندێک وڵاتى دیکه به ته‌واوى به دڵى ئه‌مریکا نین.
دووه‌م: ئه‌مریکا له‌سه‌ر داواى ئیسرائیل و سعوودیه سووره له‌سه‌ر چوونه‌ده‌ره‌وه‌ى هێزه‌کانى ئێران له سووریا بۆیه تا هێزه‌کانى ئێران له سووریا بن ئه‌مریکاش هێزه‌کانى خۆى ناکشێنێته‌وه و مه‌یدانه‌که به ته‌واوى بۆ حکوومه‌تى سووریا و ئێران جێناهێڵێت.
سێیه‌م: ئه‌مریکا تا ئێستا دڵنیا نه‌بوووه‌ته‌وه له هاوپه‌یمانه‌کانى خۆى له سووریا به نموونه هه‌سه‌ده، هه‌روه‌ها ده‌یه‌وێت بۆ خۆى سه‌رپه‌رشتى سه‌رله‌نوێ ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ى ڕه‌قه و ناوچه وێرانبووه‌کانى دیکه بکات و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش دوو ڕۆژ به‌ر له ئێستا برێت مه‌کگۆرک سه‌ردانى ڕه‌قه‌ى کرد.
سه‌رچاوه: ئێن ئاڕتی
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment