که‌سوکاری پێشمه‌رگه‌ دیله‌کانی لای داعش گردبوونه‌وه‌یێکی ناڕه‌زایییان ڕێکخست

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- له‌ ناحیه‌ی قه‌ره‌هه‌نجیری سه‌ر به‌ پارێزگای كه‌ركووک كه‌س و كاری پێشمه‌رگه‌ دیله‌كانی لای داعش دژی بێباكی و كه‌مته‌رخه‌میی حكوومه‌تی هه‌رێم ‌و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ گردبوونه‌وه‌یێكی ناڕه‌زایییان ڕێكخست.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، تا ئێستا چاره‌نوسی 18 پێشمه‌رگه‌ی دیلی لای چه‌كدارانی داعش نادیاره‌ ‌و كه‌س و كاره‌كه‌شیان جارێكی دیكه‌ خۆپیشاندانیان له‌ ناحیه‌ی قه‌ره‌هه‌نجیری سه‌ر به‌ پارێزگای که‌رکووک ده‌ست پێکرده‌وه‌.

شێخ عرفان عه‌لی نوێنه‌ری که‌سوکاری پێشمه‌رگه‌ دیله‌کانی لای داعش ده‌ڵێت: ئه‌و پێشمه‌رگه‌ دیلانه‌ كه‌ ژماره‌یان 18 پێشمه‌رگه‌یه‌ له‌ سه‌ره‌تای ساڵی 2015ه‌وه‌ له‌ باشووری كه‌ركووک كه‌وتنه‌ ده‌ست چه‌كدارانی داعش و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ‌و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان سه‌رباری ئه‌وه‌ی هیچ هه‌وڵێكی جدییان بۆ دۆزینه‌وه ‌‌و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ڕۆڵه‌كانیان نه‌داوه‌ هاوكات زانیارییه‌ ڕاسته‌كانیش له‌باره‌ی چاره‌نووسیانه‌وه‌ ده‌شارنه‌وه‌.

شایانی باسه‌؛ تا ئێستا كه‌س و كاری پێشمه‌رگه‌ دیله‌كان رازی نه‌بوون رۆڵه‌كانیان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌وه‌ به‌ شه‌هید هه‌ژمار بكرێن.

سه‌رچاوه‌: KNN

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 37391

Your Comment

You are replying to: .
captcha