بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەرھەم ساڵح ‎سەرۆكی هاوپهیمانی بۆ دیموکراسی و دادپهروهری لەیادی ٧٢ ساڵەی دامەزراندنی پارتی-دا پهیامێک ئاراستهی ئهو حزبه دهكات.
له بهشێكی پهیامهكهدا هاتووه: سەرەڕای ناکۆکی و جیاوازی و ڕەخنەکان لەسەر ئاستی ناوخۆ، ھەلومەرجی سیاسیی عێراق و ناوچەکە و ئاراستەی گۆرانکارییەکان ئەرکی ئەوە دەخاتە سەر ھەموو لایێکمان کە گفتوگۆیێکی نیشتمانی فراوان دەست پێبکات بەمەبەستی دەربازبوون لە دۆخی چەقبەستووی سیاسی و چارەسەرێکی گشتگیر بۆ کێشەکان و ئامادەکاری بۆ قۆناغی داھاتوو بەدوورگرتنی کوردستان لەو مەترسیانەی بەڕێوەن.
لهبهشێكی دیكهی پهیامهكهی بهرههم ساڵحدا هاتووه: بەو ئومێدەی ئەم یادە ببێتە مایەی ئەوەی لەم ھەلومەرجە ھەستیارەی عێراق و ھەرێمی کوردستاندا ھەموو لایێک لە سۆنگەی بەرپرسیاری و رەچاوکردنی بەرژەوەندییە باڵاکانی گەلەکەمان، بپرژێینە سەر ئەوەی بەرنامەی تۆکمە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەگەر و پێشھاتەکان گەڵاڵە بکەین و یەکڕیزی بە باراستەی خێری وڵاتەکەمان و چاکەی ھاوڵاتیان و تێپەڕاندنی قەیرانەکان دەستەبەر بکەین.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment