بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەرسەلان قاسم لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵدەریی مەعلوومەدا وتی: خەڵکی هەرێمی کوردستان لەو باوڕەدان کە پارتە دەسەڵاتدارەکان دەستێوەردان دەکەن لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستاندا، وەکوو ئەوەی کە لە هەڵبژادرنەکانی پەرلەمانی عێراقدا ڕووی دا. بۆیەش بەشداری لە هەڵبژادنەکانی پەرلەمانی کوردستاندا دادەبەزێت.
ئەرسەلان قاسم زیادی کرد ئێستا حیزبە کوردستانییەکان بۆ وەدەست هێنانی متمانەی خەڵک هەوڵ دەدەن دەموچاوی سیاسیی خۆیان لە هەرێمی کوردستان بگۆڕن.
ناوبراو وتیشی ئەگەر خەڵک بایکوتی هەڵبژاردنەکان بکەن دەبنە هۆی مانەوەی حیزبە دەسەڵاتەکان لە سەرووی دەسەڵاتدا.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment