قه‌ته‌ر به‌ بڕی ١٥ ملیار دۆلار وه‌به‌رهێنان بۆ توركیا ده‌كات

به‌شی تورکیا- شێخ ته‌میم بن حامد ئالسانی میری قه‌ته‌ر و ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا کۆ بوونه‌وه‌ و له‌ دیداره‌که‌دا میری قه‌ته‌ر ئاماژه‌ی به‌وه‌ کرد وه‌ک قه‌ته‌ر به‌ زوویی ژماره‌یێک پڕۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان بۆ توركیا ئه‌نجام ده‌ده‌ن به‌ بڕی ١٥ ملیار دۆلار.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری توركیا ڕای‌گه‌یاند كه‌ ئه‌ردۆغان و ئالسانی له‌ كۆشكی كۆماری كۆ بوونه‌ته‌وه‌.

كۆبوونه‌وه‌كه‌ له‌ میانی سه‌ردانی كاریی ئالسانیدا بوووه‌ و هه‌ردوولا ئاڵوگۆڕی بیروڕایان كردوووه‌ له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ر دوو وڵات و پرسه‌ ناوچه‌ییه‌كان.

شێخ ته‌میم بن حامد ئالسانی میری قه‌ته‌ر ڕای‌گه‌یاند: وه‌ک قه‌ته‌ر به‌ زوویی ژماره‌یێک پڕۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان بۆ توركیا ئه‌نجام ده‌ده‌ن به‌ بڕی ١٥ ملیار دۆلار.

هه‌روه‌ها جه‌خت له‌سه‌ر پێشخستنی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا و قه‌ته‌ریش كراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌موو بوارێكدا.

به‌رات ئاڵبایراک وه‌زیری گه‌نجینه‌ و داراییی توركیا و عه‌لی شه‌ریف ئه‌لعیمادی وه‌زیری داراییی قه‌ته‌ر به‌شدارییان له‌ كۆبوونه‌وه‌كه كردوووه‌.

ئیبراهیم كاڵن گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری توركیا له‌ هه‌ژماری فه‌رمیی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی توویته‌ردا ڕای‌گه‌یاند: "ڕاسته‌وخۆ قه‌ته‌ر به‌ بڕی ١٥ ملیار دۆلار وه‌به‌رهێنان بۆ توركیا ده‌كات. بنه‌ماكانی ئابووری توركیا پته‌ون و توركیا به‌ به‌هێزبوونه‌وه‌ ئه‌م قۆناغه‌ تێده‌په‌ڕێنێت".

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی ئه‌نادۆڵو

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 37367

Your Comment

You are replying to: .
captcha