به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری توركیا ڕایگه‌یاند كه ئه‌ردۆغان و ئالسانی له كۆشكی كۆماری كۆ بوونه‌ته‌وه.
كۆبوونه‌وه‌كه له میانی سه‌ردانی كاریی ئالسانیدا بوووه و هه‌ردوولا ئاڵوگۆڕی بیروڕایان كردوووه له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ر دوو وڵات و پرسه ناوچه‌ییه‌كان.
شێخ ته‌میم بن حامد ئالسانی میری قه‌ته‌ر ڕایگه‌یاند: وه‌ک قه‌ته‌ر به زوویی ژماره‌یێک پڕۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان بۆ توركیا ئه‌نجام ده‌ده‌ن به بڕی ١٥ ملیار دۆلار.
هه‌روه‌ها جه‌خت له‌سه‌ر پێشخستنی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا و قه‌ته‌ریش كراوه‌ته‌وه له هه‌موو بوارێكدا.
به‌رات ئاڵبایراک وه‌زیری گه‌نجینه و داراییی توركیا و عه‌لی شه‌ریف ئه‌لعیمادی وه‌زیری داراییی قه‌ته‌ر به‌شدارییان له كۆبوونه‌وه‌كه كردوووه.
ئیبراهیم كاڵن گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری توركیا له هه‌ژماری فه‌رمیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی توویته‌ردا ڕایگه‌یاند: "ڕاسته‌وخۆ قه‌ته‌ر به بڕی ١٥ ملیار دۆلار وه‌به‌رهێنان بۆ توركیا ده‌كات. بنه‌ماكانی ئابووری توركیا پته‌ون و توركیا به به‌هێزبوونه‌وه ئه‌م قۆناغه تێده‌په‌ڕێنێت".
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی ئه‌نادۆڵو
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment