به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مه‌لا یاسین مه‌حموود وته‌بێژی یه‌كێتیی وه‌به‌رهێنه‌رانی كوردستان به SNNی ڕاگه‌یاند: ماوه‌یێكی كه‌مه نووسینگه‌ی كونسووڵخانه‌ی توركیا له سلێمانی كراوه‌ته‌وه و له ئێستاشدا ده‌ست به پێدانی ڤیزای ئه‌و وڵاته به هاووڵاتییان و وه‌به‌رهێنه‌رانی پارێزگای سلێمانی كراوه‌ته‌وه.
ناوبراو وتیشی: "له دوای داواكارییه‌كه‌ی جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێم له توركیا بۆ كردنه‌وه‌ی گه‌شتی ئاسمانی له‌گه‌ڵ فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی گه‌شبینم به‌وه‌ی له داهاتوویێكی نزیكدا حكوومه‌تی ئه‌نقه‌ره ئه‌و گه‌شته ده‌ست پێده‌كاته‌وه".
وته‌بێژی یه‌كێتیی وه‌به‌رهێنه‌رانی كوردستان ڕاشی‌گه‌یاند: دابه‌زینی به‌های تمه‌نی ئێران و لیره‌ی توركیا به‌رامبه‌ر به دۆلار و هاوكات جێگیریی نرخی دیناری عێراقی سوود و خێره‌كه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستانه به‌تایبه‌ت له ڕووی هێنانی شمه‌ک و پێداویستی و ئاڵوگۆڕی بازرگانییه‌وه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment