باڵیۆزخانه‌ی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ به‌غدا: عێراق پێشێلی‌ سزاكانی‌ سه‌ر ئێرانی‌ نه‌كردوووه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- باڵیۆزخانه‌ی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ به‌غدا ته‌ئكید ده‌كاته‌وه‌ كه‌ حكوومه‌تی‌ عێراق به‌ هیچ جۆرێک پێشێلی‌ ئه‌و سزایانه‌ی‌ نه‌كردوووه‌ كه‌ به‌ سه‌ر ئێراندا سه‌پێنراون.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ 15ی ئاب باڵیۆزخانه‌ی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ڕوونکردنه‌وه‌ی دا له‌باره‌ی‌ لێدوانی‌ وته‌بێژی‌ وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مه‌ریكا و ته‌ئكیدی كرده‌وه‌ كه‌ له‌ وه‌ڵامی‌ پرسیارێكدا كه‌ ئاراسته‌ی‌ هیزه‌ر ناوێرت وته‌بێژی‌ وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مه‌ریكا كراوه‌، ڕوونکردنه‌وه‌که‌ به‌م جۆره‌ بوووه‌، "به‌ڕێز هیزه‌ر ناوێرت له‌ وڵامه‌که‌یدا ئاماژه‌ی‌ به‌و هه‌وڵانه‌ كردوه‌ كه‌ گیراونه‌ته‌به‌ر له‌پێناو چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی‌ نێوان حكوومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان و حكوومه‌تی‌ به‌غدا به‌ڵام سه‌باره‌ت به‌ خاڵی‌ په‌یوه‌ندیدار به‌ سزاكانی‌ سه‌ر ئێران، هیزه‌رت ناوێرت وتوویه‌تی‌، ئه‌و وڵاتانه‌ی‌ پێشێلی‌ سزاكان ده‌كه‌ن، ڕووبه‌ڕووی لێپێچینه‌وه‌ ده‌بنه‌وه‌."

ئاماژه‌ به‌وه‌ش كراوه‌ كه‌ به‌شێک له‌ سزاكان تایبه‌ته‌ به‌ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئێران به‌ دۆلار و وه‌ک ئاشكراشه‌ كه‌ پێشتر حه‌یده‌ر عه‌بادی‌ ڕای‌گه‌یاند مامه‌ڵه‌ به‌ دۆلار ناكات له‌گه‌ڵ ئێران هه‌ر بۆیه‌ هیچ پێشێلكارییێک به‌دی‌ ناكرێت بۆ سه‌ر ئه‌و سزایانه‌ی‌ به‌ سه‌ر ئێراندا سه‌پێنراون.

ته‌ئكیدیكیش كراوه‌ته‌وه‌ كه‌ گواستنه‌وه‌ی‌ ئه‌و هه‌واڵه‌ له‌ ڕاگه‌یاندنه‌كانه‌وه‌ به‌ شێوه‌یێكی‌ ورد و ڕاست و دروست نه‌بوووه.

پێشتر هیزه‌ر ناوێرت وته‌بێژی‌ وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مه‌ریكا ڕای‌گه‌یاندبوو كه‌ هه‌ر لایه‌نێک پێشێلی‌ سزاكانی‌ سه‌ر ئێران بكات ئه‌وا ئه‌و لایه‌نه‌ خۆشی‌ ڕووبه‌ڕووی ئه‌و سزایانه‌ ده‌بێته‌وه‌ به‌ڵام هه‌ندێ له‌ ڕاگه‌یاندنه‌كان ئه‌و لێدوانه‌یان گرێ دابوو به‌ لێدوانی‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی‌ سه‌رۆک وه‌زیرانی‌ عێراق له‌باره‌ی‌ سزاكانی‌ سه‌ر ئێران.

سه‌رچاوه‌: سبه‌ی

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 37352

Your Comment

You are replying to: .
captcha