کوردپرێس:
ئیبراهیم كاڵن، وتەبێژی سەرۆكایەتیی توركیا لە كۆنگرەیێكی ڕۆژنامەوانیدا لە ئەنكەرە ڕایگەیاند، كە پلانڕێژی كراوە بۆ دەستپێكردنی خولی سێیەمی گفتوگۆكانی ئەستانە لەنێوان توركیا و ئێران و ڕووسیا و تێیدا ڤلادیمیر پۆتین و حەسەن ڕۆحانی و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان كۆ دەبنەوە.
ناوبراو ڕاشیگەیاندووە، كە كۆبوونەوەكە لە هەفتەی یەكەمی مانگی ئەیلوول لە تاران ئەنجام دەدرێت و وتیشی، “هەركاتێك دیاری كرا ڕایدەگەیەنین”.
کاڵن ئاماژەی بەوەش كردووە، وڵاتەكەی گرنگیی گەورە دەدات بە گفتوگۆكانی ئەستانە لە پێناو كۆتایی هێنان بە شەڕی سووریا بە ڕێگەی دبلۆماسی.
دواین كۆبوونەوەی ئەو سێ وڵاتە لە چارەكی یەكەمی مانگی نیسانی ڕابردوو لە ئەنكەرە ئەنجام درا.
Your Comment