به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی سێشه‌ممه 14ی ئاب ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم له به‌یاننامه‌یێکدا ڕای‌گه‌یاند: "هێزه‌کانی ئاسایش له ڕۆژی (٢٩/٤/٢٠١٨) تۆمه‌تبار (م. م) که به ڕه‌چه‌ڵه‌ک کورده له ناوچه‌ی په‌ڵکانه و دوڕاجی ده‌ستگیر ده‌که‌ن که ھاوکاری چه‌کدارانی داعشی کردبوو له سنووری په‌ڵکانه و حه‌مرین و چه‌ندین جار خۆراک و سووته‌مه‌نی بۆ بردوون و چه‌ند جارێکیش پاره‌یان پێداوه تا پێداویستییه‌کانیان بۆ دابین بکه‌ن و هه‌روه‌ها ژماره‌یێک که‌سی دیکه‌شیان ده‌ستگیر کردوووه".
ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم ئاماژه‌ی به‌وه داوه: "ئه‌وانه‌ی ده‌ستگیر کراون ژماره‌یان ٨ که‌سه و یه‌کێک له ده‌ستگیرکراوه‌کان پله‌ی ئه‌میری هه‌بوووه له ناو داعشدا و له بنه‌ڕه‌تدا دانیشتووی ناوچه‌کانی سه‌لمان به‌گ و قه‌ره‌ته‌په بوون له گه‌رمیان".
له کۆتاییی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌ی ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێمدا باسی له‌وه کردوووه "له ئۆپراسیۆنه‌که‌یاندا ده‌ست گیراوه به سه‌ر ١٤ چه‌کی جۆری کڵاشینکۆف و ١٢٦ مینی شه‌خسی و ٢٠ کیلۆ تی ئێن تی و ٥ ھاوه‌ن و چه‌ند جۆرێک چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی تر".
سه‌رچاوه: شارپرێس
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment