وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا و تورکیا کۆ ده‌بنه‌وه‌

به‌شی تورکیا- سێرگه‌ی لاڤرۆڤ به‌ مه‌به‌ستی به‌شداری کردن له‌ ده‌یه‌مین کۆنفڕانسی باڵیۆزان گه‌یشته‌ شاری ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌ختی تورکیا و بڕیاره‌ له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا کۆ ببێته‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی سێشه‌ممه 14ی ئابی 2018 وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا گه‌یشته‌ ئه‌نقه‌ره‌ و له‌ چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌که‌یدا ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 15ی ئابی 2018 له‌ ده‌یه‌مین کۆنفڕانسی باڵیۆزان گوتارێک پێشکه‌ش ده‌کات و پاشانیش له‌گه‌ڵ مه‌ولوود چاووش ئۆغڵۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا کۆ ده‌بێته‌وه‌.

له‌ دوای کۆبوونه‌وه‌ی ھه‌ردوو وه‌زیره‌که‌ کۆنگره‌یێکی رۆژنامه‌وانی ساز ده‌کرێت و چاوه‌ڕێ ده‌کرێت تێدا باسی په‌یوه‌ندیی دووقۆڵی و پێشھاته‌کانی سووریا و ناوچه‌که‌ بكه‌ن و تێكچوونى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان توركیا و ئه‌مه‌ریكا بخه‌نه‌ به‌ر باس و لێکدانه‌وه‌.

سه‌رچاوه‌: Kurdistan TV

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 37317

Your Comment

You are replying to: .
captcha