به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی سێشه‌ممه 14ی ئابی 2018 وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا گه‌یشته ئه‌نقه‌ره و له چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌که‌یدا ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 15ی ئابی 2018 له ده‌یه‌مین کۆنفڕانسی باڵیۆزان گوتارێک پێشکه‌ش ده‌کات و پاشانیش له‌گه‌ڵ مه‌ولوود چاووش ئۆغڵۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا کۆ ده‌بێته‌وه.
له دوای کۆبوونه‌وه‌ی ھه‌ردوو وه‌زیره‌که کۆنگره‌یێکی رۆژنامه‌وانی ساز ده‌کرێت و چاوه‌ڕێ ده‌کرێت تێدا باسی په‌یوه‌ندیی دووقۆڵی و پێشھاته‌کانی سووریا و ناوچه‌که بكه‌ن و تێكچوونى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان توركیا و ئه‌مه‌ریكا بخه‌نه به‌ر باس و لێکدانه‌وه.
سه‌رچاوه: Kurdistan TV
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment