کوردپرێس:
نووسینگەی فەرمیی حەیدەر عەبادی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە پەیامێکی کورتدا ڕایگەیاند عەبادی پاش سەردانێکی کورتی چەند کاتژمێری بۆ تورکیا و دیدار لەگەڵ سەرکۆماری ئەو وڵاتە لە ڕێگای فڕۆکەخانەی بەغداوە گەیشتەوە بەغدا.
پێشتر نووسینگەی عەبادی ڕایگەیاندبوو کە لە دیدارەکەیدا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرکۆماری تورکیا قورئانێکی بە خەڵات داوە بە عەبادی.
شیاوی ئاماژەیە پێشنیوەڕۆی ڕۆژی سێشەمە 14ی ئاب حەیدەر عەبادی و شاندێکی یاوەری سەدانێکی فەرمیی بۆ ئەنقەرە کرد و لە کۆشکی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا لەگەڵ ئەردۆغان دیداری کرد.
عەبادی و ئەردۆغان پاش دیدارەکەیان پرێس کونفڕانسێکی هاوبەشیان بەڕێوە برد و هەردوولا تەرکیزیان کردە سەر ئەمنیەتی سنوورەکانی هەردوو وڵات چەند مەوزووعی دیکە وەکوو مەلەفی ئاو و مەلەفی وزەش لە دیدارەکەدا تاوتوێ کرا.
Your Comment