بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سارا ساندەرز گوته‌بێژی كۆشكی سپی رایگه‌یاند: جۆن بۆڵتۆن و سه‌ردار كڵچ باڵیۆزی توركیا له كۆشكی سپی كۆ بوونه‌وه.
له راگه‌یێندراوه‌كه‌ی سارا ساندەرزدا هاتووه: "بۆڵتۆن و كڵچ دوایین ڕه‌وشی ده‌ستبه‌سه‌ركراوی قه‌شه ئاندریۆ برونسۆن له توركیا و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان توركیا و ئه‌مریكایان تاوتوێ كردووە".
هه‌فته‌ی رابردوو له‌باره‌ی قه‌شه برونسۆن-ه‌وه كه پرۆسه‌ی دادگایی كردنی له توركیا به‌رده‌وامه چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یێک له نێوان به‌رپرسانی توركیا و ئه‌مریكا له ئه‌مریكا ئه‌نجامدران.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی ئه‌نادۆڵو
کۆدی هه‌واڵنێر: 60113
Your Comment