کوڕی ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی دۆلار له‌ تورکیا به‌ بابه‌تێکی که‌م‌بایه‌خ ده‌زانێت

به‌شی تورکیا- کوڕی ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا ئاماژه‌ به‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی دۆلار له‌و وڵاته‌ ده‌کات و ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: پڕۆسه‌یێک که‌ به‌ره‌وڕووی بووینه‌ته‌وه‌ له‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ کووده‌تای 15ی جووڵای 2016 زۆر بچووک و که‌م‌بایه‌خه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به‌لال ئه‌ردۆغان کوڕی ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان که‌ له‌ ڕێوڕه‌سمی چواره‌مین خولی یاری و وه‌رزشه‌ نه‌ریتییه‌کانی یۆنسکۆدا ئاماده‌ بوو له‌ لێدوانێکدا ئاماژه‌ی به‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی دۆلار له‌ تورکیا و دابه‌زینی لیره‌ی تورکی کرد و ڕای‌گه‌یاند: پڕۆسه‌یێک که‌ به‌ره‌وڕووی بووینه‌ته‌وه‌ له‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ کووده‌تای 15ی جووڵای که‌م‌بایه‌خه‌. به‌ پشتیوانیی خودا ئه‌م قه‌یرانه‌ش تێده‌په‌ڕێنین چوونکه‌ تورکیا وڵاتێکه‌ که‌ بنه‌مای ئابوور تێیدا زۆر پته‌وه‌.

ناوبراو له‌ درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا گوتیشی: هه‌ر که‌س هه‌رچی ده‌ڵێت با بڵێت، ئێمه‌ به‌ بێ ئاوڕدانه‌وه‌ به‌ لێدوانی ئه‌م و ئه‌و ناچارین متمانه‌مان به‌ وڵاتی خۆمان ‌بێت. ئێمه‌ وڵاتێکین که‌ خه‌ریکین گه‌شه‌ ده‌ستێنین. وڵاتێکین که‌ سه‌رمایه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندی مرۆیی و هێزی کاری لاومان هه‌یه‌. وڵاتێکین که‌ توانیومانه‌ قه‌یرانگه‌لێکی جیدی تێپه‌ڕێنین و له‌ به‌رانبه‌ر ئه‌م قه‌یرانه‌ش ده‌وه‌ستینه‌وه‌.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی Diken

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 37296

Your Comment

You are replying to: .
captcha