ئه‌ندامێکی پارتی: ته‌ڤل بوونی دوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتداری کوردستان به‌ ئۆپۆزیسیۆنی عێراق چاوه‌ڕوانکراوه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌ندامێکی پارتی دیموکراتی کوردستان ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر داواکارییه‌کانی کورد ده‌سته‌به‌ر نه‌کرێت ئه‌گه‌ری ته‌ڤل بوونی دوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتداری هه‌رێمی کوردستان به‌ ئۆپۆزیسیۆنی عێراق له‌ئارادایه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ماجد شه‌نگالی به‌ هه‌واڵده‌ریی مه‌علوومه‌ی وتوووه‌: ئه‌گه‌ر داواکاریی کورد له‌باره‌ی جێبه‌جێ‌کردنی ماده‌ی 140ی ده‌ستوور و گه‌ڕانه‌وه‌ی دووباره‌ی پێشمه‌رگه‌ بۆ ناوچه‌ کێشه‌له‌سه‌ره‌کان ده‌سته‌به‌ر ناکرێت ئه‌وا ته‌ڤل بوونی دوو حیزبی دیموکرات و یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان به‌ ئۆپۆزیسیۆن چاوه‌ڕوانکراوه‌.

ناوبراو وتیشی: پارتی و یه‌کێتی له‌ داهاتووی نزیک شاندێک بۆ سه‌ردان‌کردنی به‌غدا پێکده‌هێنن بۆ گفتوگۆ له‌سه‌ر پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی نوێ و ده‌سته‌به‌رکردنی داواکاریی کورد.

شه‌نگالی ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات که‌ خه‌ڵکی کوردستان هه‌ندێک مافیان هه‌یه‌ له‌وان جێبه‌جێ کردنی ماده‌ی 140ی ده‌ستوور و به‌شداریی هێزی پێشمه‌رگه‌ له‌ پاراستنی ئاسایشی پارێزگای که‌رکووک و پشکی هه‌رێمی کوردستان له‌ بودجه‌ی گشتیی عێراق که‌ ده‌ستووریش جه‌خت له‌سه‌ر جێبه‌جێ کردنی ئه‌و مافانه‌ ده‌کاته‌وه‌ و ده‌شڵێت: ئه‌گه‌ر ئه‌و داوایانه‌ ده‌سته‌به‌ر نه‌کرێت پارتی و یه‌کێتیش ته‌ڤلی ئۆپۆزیسیۆنی عێراق ده‌بن.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 37295

Your Comment

You are replying to: .
captcha