به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ماجد شه‌نگالی به هه‌واڵده‌ریی مه‌علوومه‌ی وتوووه: ئه‌گه‌ر داواکاریی کورد له‌باره‌ی جێبه‌جێکردنی ماده‌ی 140ی ده‌ستوور و گه‌ڕانه‌وه‌ی دووباره‌ی پێشمه‌رگه بۆ ناوچه کێشه‌له‌سه‌ره‌کان ده‌سته‌به‌ر ناکرێت ئه‌وا ته‌ڤل بوونی دوو حیزبی دیموکرات و یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان به ئۆپۆزیسیۆن چاوه‌ڕوانکراوه.
ناوبراو وتیشی: پارتی و یه‌کێتی له داهاتووی نزیک شاندێک بۆ سه‌ردانکردنی به‌غدا پێکده‌هێنن بۆ گفتوگۆ له‌سه‌ر پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی نوێ و ده‌سته‌به‌رکردنی داواکاریی کورد.
شه‌نگالی ئاماژه به‌وه ده‌کات که خه‌ڵکی کوردستان هه‌ندێک مافیان هه‌یه له‌وان جێبه‌جێ کردنی ماده‌ی 140ی ده‌ستوور و به‌شداریی هێزی پێشمه‌رگه له پاراستنی ئاسایشی پارێزگای که‌رکووک و پشکی هه‌رێمی کوردستان له بودجه‌ی گشتیی عێراق که ده‌ستووریش جه‌خت له‌سه‌ر جێبه‌جێ کردنی ئه‌و مافانه ده‌کاته‌وه و ده‌شڵێت: ئه‌گه‌ر ئه‌و داوایانه ده‌سته‌به‌ر نه‌کرێت پارتی و یه‌کێتیش ته‌ڤلی ئۆپۆزیسیۆنی عێراق ده‌بن.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment