کوردپرێس- كه‌ناڵی (الجزیره)ی قه‌ته‌ری له زاری محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران بڵاوی كرده‌وه: "ئه‌و سزایانه‌ی ئه‌مریكا ده‌یانسه‌پێنێت نابنه مایه‌ی گۆڕینی ئه‌و سیاسه‌ته ئیقلیمییانه‌ی كه كۆماری ئیسلامیی ئێران پیاده‌یان ده‌كات."
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ده‌ڵێت: سزاكانی ئه‌مریكا نابنه مایه‌ی ڕێگرتن له هه‌ژموونی وڵاته‌كه‌ی له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و چالاكییه‌كانی ئێرانیش له ناوچه‌كه‌دا كه‌م ناكه‌نه‌وه.
محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف گوتیشی: "له سایه‌ی سزاكان و هه‌ڕه‌شه‌كاندا هیچ گفتوگۆیێک له‌گه‌ڵ ویلایه‌ته یه‌كگرتوووه‌كان ناكه‌ن و هه‌موو وتوێژێكیش له‌گه‌ڵ واشنتۆن پێویستییان به‌وه‌یه ئیداره‌ی ئه‌مریكایی رێز له‌وانیتر بگرێت و سه‌پاندنی سزاكان ڕابگرێت."
شایانی باسه؛ دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا له مانگی ئایاری 2015 له‌و ڕێککه‌وتنه ئه‌تۆمییه پاشه‌كشه‌ی كرد كه له‌گه‌ڵ تاران ئیمزا كرابوو و له‌وباره‌یه‌شه‌وه رایگه‌یاندبوو ڕێککه‌وتنه‌که چاره‌سه‌ری به‌رنامه مووشه‌كییه بالیستییه‌كانی ئێران و چالاكییه ئه‌تۆمییه‌كانی ئه‌و وڵاته ناكه‌ن له دوای ساڵی 2025، وێڕای چاره‌سه‌رنه‌كردنی ململانێكانی ناوچه‌كه به تایبه‌ت له یه‌مه‌ن و سووریا.
سه‌رچاوه: میدیا ئێرانییه‌کان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment