ئەمریکا و ئەورووپا ڕەفتاری ناشیرینی تورکیا بەرانبەر بە کورد ئیهمال دەکەن

بەشی جیهان- ڕۆژنامەی نشناڵی سکۆتلەند نووسیوەتی ئەمریکا و ئەورووپا ڕەفتاری ناشیرینی تورکیا بەرانبەر بە کورد ئیهمال دەکەن ئەوەش لە بەر بەرژەوەندیی هاوبەشی نێوان ڕۆژئاوا و تورکیا.

کوردپرێس:

ڕۆژنامەی نەشناڵی سکۆتلەند نووسیویەتی باراک ئۆباما سەرۆککۆماری پێشووی ئەمریکا ئەردۆغانی بە یەک لەو 5 سەرکردەیە دەزانی کە واشەنتۆن متمانەی تەواوی پێیەتی و دەیڤید کامێرۆن سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا بەڵێنی بە ئەردۆغان دابوو هەموو توانای خۆی بەکار بهێنێت بۆ ئەوەی تورکیا ببێتە ئەندامی یەکێتیی ئەورووپا. بەڵام ناکۆکیی نێوان دەوڵەتەکەی ترەمپ و ئەردۆغان ئێستا تا ئەو ڕادەیە تەشەنەی سەندووە کە ئەنقەرە واشەنتۆن بە دۆستێک دەزانێت کە لە پشتەوە خنجێر دەوەشێنێت.

ڕۆژنامە سکۆتلەندییەکە ئەوەشی زیاد کردووە وڵاتانی ئەورووپی تەحەمولی زۆر ڕەفتاری ناحەزی تورکیایان کردووە و دەنگیان هەڵنەبڕیوە ئەوەش بەبۆنەی پێگەی جوگرافیاییی تورکیا کە سەوق الجەیشە و بەتایبەت هێڵی پێوەندیی نێوان ئاسیا و ئەورووپا لە تورکیاوە دەبێت.

ڕۆژنامەکە ئەوەشی نووسیوە کە یەک لەو مەوزووعانەی ئەمریکا و ئەورووپا بەبۆنەی پارێزگاری کردن لە پێوەندییەکانیان لەگەڵ تورکیا بەرانبەری بێدەنگ بوون، سەرکوتکردن و ڕەفتاری ناشیرینی تورکیا بەرانبەر بە کوردە.

ڕۆژنامەکە ڕەفتارەکە تورکیا بەرانبەر بە کورد بەم دەستەواژانە ناو دەبات: کۆمەڵکوژی، جینۆساید، پێشێل کردنی مافی مرۆڤ

News Code 37283

Your Comment

You are replying to: .
captcha