کوردپرێس:
ڕۆژی دووشەمە 12 ی 8 ی 2018 ستیڤ ڤه‌یگن كونسووڵی نوێی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌هه‌رێمی كوردستان، سه‌ردانی مه‌زاری مام جه‌لالی كرد و تاجه‌گوڵینه‌ی رێز‌و وه‌فای له سه‌ر مه‌زاری دانا.
دواتر له ده‌باشان له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی بارودۆخی سیاسی، ئه‌منی، ئابووری، له هه‌رێم و عیراق تاوتوێكران و گفتوگۆی لایه‌نه كوردستانی و عیراقییه‌كان، بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تێكی شه‌راكه‌تی راسته‌قینه، به به‌شداری هه‌موو لایێک جه‌ختی له‌سه‌ر كرایه‌وه.
لای خۆیه‌وه بافڵ تاڵه‌بانی رایگه‌یاند: یه‌كێتی باوه‌ڕی وایه یه‌كڕیزی لایه‌نه سیاسیه‌كان و یه‌ك خستنی گوتاری كورد، زامنی به‌هێزی پێگه‌ی كورد‌و به‌ده‌ستهێنانی مافه ده‌ستورییه‌كانمانه، بۆیه چیمان پێ بكرێت بۆ یه‌كخستنه‌وه‌ی نێوماڵی كورد درێغی ناكه‌ین. سه‌باره‌ت به‌پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عیراقیش، بافڵ تاڵه‌بانی وتی، ئێمه له‌گه‌ڵ حكومه‌تێكی نیشتمانین، به به‌شداری هه‌موو لایێک ، به‌ڵام كورد مافی خۆیه‌تی، ئیستحقاقی هه‌ڵبژاردن و ده‌ستوری خۆی ده‌سته‌به‌ر بكات ، پێویستیشه له‌سه‌ر بنه‌ماكانی ته‌وافق، شه‌راكه‌ت، هاوسه‌نگی، مافی هاووڵاتی بوون، یه‌كسانی، دادپه‌روه‌ریی كۆمه‌ڵایه‌تی، حكوومه‌تی نوێی عێراق پێك بهێنرێته‌وه.
له‌به‌رامبه‌ریشدا ستیڤن ڤه‌یگن كونسوڵی نوێی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له هه‌رێم پشگیری بۆ بیروبۆچون و بڕیاره‌كانی یه‌كێتی ده‌ربڕی وه جه‌ختیشی كرده‌وه وه‌ك هه‌میشه هاوكار ده‌بن له سه‌رخستنی ئاشته‌واییی سیاسی‌دا.
Your Comment